درێژ کردنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران، پاشهاتی خراپی بەدواوە دەبێت

سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەر گەمارۆکان درێژ بکرێنەوە وەڵامی ئێمە هەر ئەوەیە کە لە نامە بۆ بەرپرسانی ١+٤ نووسیم کە ئەگەر ئاوەها ببێت چ پاشهاتێکی خراپ و شکستێکی مێژوویی دەبێت بۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئەمریکییەکان و بەرپرسانی وڵاتانی دیکە بزانن ئێران بە هیچ لەونێک لادان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ قبووڵ ناکات، مافی ڕوونی ئێرانە کە بەزوویی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە چوارچێوەی ئەو بڕیارنامە لەسەری نەمێنێت، ئاڵبەت ئێمە چ چەک چێ بکەین و چ بیکڕین بۆ بەرگری لە خۆمان و نەتەوەکەمانە. چەکی ئێمە وەکوو سووتەمەنی لە سەر ئاگر نییە و ئاوێکە لە سەر ئاگردا. بە ئەو چەکانەوە ئێمە شەرارەکانی ئاگر دەکوژێنینەوە و ناهێڵین شەڕی دەست پێبکات و ئاڵۆزیەک ڕوو بدات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمریکییەکان و وڵاتانی دیکە کە پێیان وایە دەتوانن دژی نەتەوەی ئێران پیلان دابڕێژن بزانن ئەو ڕێگایە بۆ هەمیشە لە بەرپێیان داخراوە. ئاڵبەت ڕێگای ژئیرانە ئەوەیە کە ئەمریکا تۆبە بکات و بگەڕێتەوە بەرجام و داوای لێبوردن بکات و زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە و پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت ئەوە باشترین ڕێگایە لە بەردەم ئەوان.

سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ئەوە کرد : ئەگەر گەمارۆکان درێژ بکرێنەوە وەڵامی ئێمە هەر ئەوەیە کە لە نامە بۆ بەرپرسانی ١+٤ نووسیم کە ئەگەر ئاوەها ببێت چ پاشهاتێکی خراپ و شکستێکی مێژوویی دەبێت بۆیان.

News Code 32283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha