AP ١٣٩٩ گوڵان ١٦ ٠٨:٢٥

عەرەبی پۆست لێکی داوە؛

هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە باکووری عێراق

هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە باکووری عێراق

میدیایەکی عەرەب زمان لە ڕاپۆرتێکدا نووسی تەشەنەسەندنی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە پێناو تۆکمەی پێگەی سەرکردەی نوێی داعش و سەلماندنی هێزی ئەو ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شرۆڤەیی "عربی پست" لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: زۆربەی بەرپرسانی سەربازیی عێراق لە سەر ئەو بڕوایەن کە هۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی پێگەی ئەبوو ئیبراهیم قەرشی سەرکردەی نوێی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: بەرپرسێکی عێراقی جەختی کرد کە پێشبینی دەکات لە ماوەی مانگی ڕەمەزان تیرۆریستانی داعش ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی زیاتر بۆ چەسپاندنی هێزی سەرکردەی نوێی خۆی ئەنجام بدات.

هەروەها بەرپرسان و کارناسانی سەربازیی عێراق جەختیان لەوەش کردووە کە تاکتیکی داعش لە تۆقاندن و ترساندنی ناوچەیی بەرەو هێرشی ئاڵۆزتر گۆڕاوە. پێشتر تیرۆریستانی داعشی تەرکیزیان لە سەر تیرۆری بەرپرسانی ناوچەیی و هێرشی سادە بووە.

News ID 32262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha