بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا وتی: سنووردار کردنەوەی کۆمەڵایەتی و مەودادانەری کۆمەڵایەتی کە هەمیشە ڕامانگەیاندووە، هێشتا لە سەر جەختمان هەیە. کردنەوەی کار و ئیشەکان نابێت بیری هەڵە بڵاو بکاتەوە. ئاوا بیر نەکرێتەوە کە کۆرۆنا لەناو دەچێت و ئێمە ئیدی ئەبێ بڕۆینە سەر کارەکانمان.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕیاری نوێی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا زیادی کرد:وڵات بە پێی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا و یاساکانی پێوەندیدار بە بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، دابەش کردنی نوێی ئەنجام داوە. ئەو دابەش کردنە نوێیە بە پێی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، یان باکوور و باشوور نابێت. بۆ نموونە ئەگەر شارێک لە ماوەی هەفتەیەکدا نەخۆشی نوێ و مەرگی نەبوو و ئەو رەوتە بۆ دووهەمین هەفتە درێژەی هەبوو، وەزارەتی تەندروستی ئەو شارە بە سپی ڕادەگەیێنێت. ناوچەکانی تریش زەرد و سوور دەبن.
ڕۆحانی وتی: بەم پێیە وڵات بە سێ بەشی سپی، زەرد و سوور دابەش دەبێت و وەزارەتی تەندروستی لە سەر نەخشە شرۆڤەی دەکات. تا کاتێک کە شارەکان سپی بمێنن، دۆخی نوێ زاڵ دەبیت.
ناوبراو ئەوەشی وت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەبارەت بە شوێنە ئایینیەکان و نوێژی بەکۆمەڵ باس کرا و لە هەفتەکانی داهاتوو باسی نوێ و بڕیاری ئەنجام دەدرێت.
ڕۆحانی باسی لەوەش کرد کە شارگەلێک وەکوو مەشهەد و قوم تا کاتێک کە نەچنە دۆخی سپی شوێنە ئایینییەکانیان ناکرێنەوە.
Your Comment