خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی ئیبراهیم قورەیشی

هەژماری فەرمی بەرنامەی " خەڵات بۆ دادپەروەری" سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ درکاندنی شوێنی جێگرەکەی بەغدادی دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، لە ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، قورەیشی تیرۆریست جەنایەتی زۆری ئەنجام داوە، بەو بۆنەوە هەر کەسێک هەواڵێک لە شوێنی خۆشاردنەوەی ناوبراو بدات پێنج ملیۆن دۆلار خەڵات وەردەگرێت.
لە ئەو ڕاگەیەندراوە ئاوەها داوا لە خەڵکی عێراق کراوە : ئەی برای بە غیرەتی عێراق، ئەو تیرۆریستە داعشییە تاوانی زۆری لە بەرانبەر براکانی ئێوە ئەنجام داوە. ئەگەر دەزانن شوێنی شاردنەوەی ئەو تیرۆریستە لە کوێیە، پێوەندیمان پێوە بکەن.
پێشتر چەندین ڕاپۆرت باسی لە ئەوە دەکرد کە داعش لە قەیرانی کۆرۆنا بۆ بووژانەوەی گرووپەکەی خۆی و کۆ کردنەوەی ئەندامەکانی کە پەرتەوازە بوون کەڵک وەردەگرێت و بە وتەی بەرپرسێکی هەواڵگری، قوڕەیشی لە ناو خاکی عێراقە.

News Code 32084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha