AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٢١ ١٩:١٣

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛

مەسعوود بارزانی: پشتگیریی مستەفا کازمی دەکەین

مەسعوود بارزانی: پشتگیریی مستەفا کازمی دەکەین

مه‌سعود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ کازمی ڕایگەیاند کە پشتگیریت ده‌که‌ین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت پشتگیریی له‌ ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق ده‌که‌ن.
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکوومەتی عێراق کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. بارزانی هیوای خواست کە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەکنزیکبوونەوەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەروازەیەکیش بێت بۆ چارەسەربوونی کێشە و قەیرانەکانی عێراق.

News ID 31899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha