بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میاخئیل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پەیامێکی تویتەری، وێرای ڕەخنە لە هەڵوێستی ناژیرانەی ئەمریکا بۆ دژایەتیی کەمکردنەوەی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی لە هەلومەرجی پەرەسەندنی کۆرۆنا، نووسی: ئەمریکا ئامادەی بیر کردنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئێرانە نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستی ناژیرانەی ئەمریکا بۆ خستنە مەترسیی وڵاتانی دراوسێی ئێران و ٧٠ هەزار سەربازی ئەمریکیی جێگربووی ناوچە و ژمارێکی زۆری هاووڵاتیانی لە بەهانەدان بە دۆخی ئێران، ڕاشیگەیاند: پەرەدان بە بازنەی بەشداریی وڵاتانی ئەندامی ئینستێکس بۆ دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپا بە قازانجی هەمووانە و دوورنوێنی گەڕانەوەی کامڵی ئێران بۆ پابەندییەکانی بەرجامیی ڕوونتر دەکاتەوە.
Your Comment