AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٩ ١١:٤٢

ئەرکی سەرۆک وەزیرانیی بەریتانیا بە دۆمینیک ڕاب سپێردرا

ئەرکی سەرۆک وەزیرانیی بەریتانیا بە دۆمینیک ڕاب سپێردرا

بە گواسترانەوەی بووریس جانسۆن بۆ بەشی چاودێری تایبەتی پزیشکی، سەرپەرەشتیاری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خرایە ئەستۆی دۆمینیک ڕاب.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، بە گواسترانەوەی بووریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ بەشی چاودێری تایبەتی پزیشکی بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا، سەرپەرەشتیی ئەو پۆستە خرایە ئەستۆی دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.

جانسۆن کە لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، رۆژی ڕابردوو  بە هۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکەی و ناجێگربوونی دۆخی تەندروستیی بۆ بەشی چاودێری تایبەتی گواستراوەتەوە.

News ID 31852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha