بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پائۆلا کنون مامۆستای میکرۆبیۆلۆژی ملکولی زانکۆی کالیفۆڕنیای باشوو، لەم بارەوە دەڵێت: لە بەر ئەوەی کە چێشتخانەکان پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان دەپارێزن، ئەو شوێنانە دەتوانن یەکێک لە باشترین و ئەمنترین شوێنەکان لە کاتی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ناوبراو وتی تەنانەت ئەگەر لە خراپترین حاڵەتدا، چێشت لێنەرێکی نەخۆش لە حاڵی دروست کردنی پیتزا یان برگر، کۆکە بکات، زۆر نیگەرانکەر نییە چونکوو ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گەرما لەناو دەچێت.
ناوبراو جەخت دەکات باشتە وایە پاش سفارشتی خۆراک و وەرگرتنی، بۆ دڵنیا بوونەوەی زیاتر دیسان چێشتەکە گەرم بکەنەوە.
ئەگەر دیسان نیگەرانن، چێشتەکە ڕۆژێک پێشتر بکڕن و لە یەخچاڵ یان فریزر دایبنێن و ڕۆژی دواتر بیخۆن چونکوو تێپەڕینی کات وەکوو گەرما دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Your Comment