کاردانەوەی ئەوجارەمان بە هێرشی سەربازیی ئەمریکا کوشنده دەبێت

جێگری گشتیی بزووتنەوەی عێراقیی "ئەبدال" لە کاردانەوەی توند بە هێرشێکی شیمانەیی تیرۆریستانی ئەمریکی بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپگەلی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی الجدید"، کەماڵ حەسناوی جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی ئەبدالی عێراق وتی: بە پێی زانیاریی وردبینانە کە لە لایەن عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە دەستمان، ئەمریکا دەیەوێ پەلاماری بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی هەموو هەنگاوێکی ئەمنیی بەرگرانە بۆ پێشگری لە زیانی دارایی و مرۆیی لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و گرووپگەلی بەرخۆدان و فەرماندە و سەرکردەکانی، وتیشی: لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپگەلی بەرخۆدان، کاردانەوەی ئێمە توند و کوشندە دەبێت.

حەسناوی جەختی لەوەش کرد: ئەو هێرشەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئەوەی گرووپگەلی بەرخۆدان پەلاماری سەربازانی ئەمریکی بدەن، چونکە وەک هێزی داگیرکەر لێیان دەڕوانین و هەموو شتێک بۆ تێهەڵچوون و کاردانەوەکان ئامادەیە.

News Code 31784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha