بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، ڕێژەی تووشبووانی ئەمریکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٨١٩٤٣ کەس ڕاگەیێندرا و بەوجۆرە پێش وڵاتی چین بە ٨١٢٨٥ کۆرۆنایی کەوت.
شایانی باسە کە پێشتر کەناڵی "الجزیرە" لە تۆمارکرانی زیاتر لە ٤ هەزار تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە هەر سێ کاتژمێردا هەواڵی دابوو و ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتی نیۆیۆرک لە ئێستادا یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ئەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا و هاوکات لە ١٠ ویلایەتی ئەمریکی دۆخی نائاسایی ڕاگەیێندراوە.
Your Comment