گەنجانی کوردستانی گەیتی خاوێنکەرەوەیان  بەرهەم هێنا

٢ گەنجی داهێنەری کوردستانی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، گەیتی خاوێن کردنەوەیان بەرهەم هێنا و داهێنانەکەیان لە قۆناغی مۆڵەت وەرگرتن لە وەزارەتی تەندروستییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید سەمەدی و ئومێد زەندی دوو داهێنەری کوردستانی، توانیان گەیتێک بۆ خاوێن‌کاری و پاکژی بە مادەگەلی دژەهەوکردن بەرهەم بهێنن و چاوەروانی سەرمایەدانەران بۆ بەرهەم هێنانی بەربڵاوی ئەو داهێنانەن.

 ئەو گەیتە بە مەبەستی خاوێن کردنەوەی کەسەکان لە کاتی چوونە سەرکار و چالاکییەکان بە تایبەت لە شوێنە قەرەباڵغەکان وەک بنکەی سەربازی,  نەخۆشخانە، ئیدارە و شەقامەکان داڕێژراوە.

ئەو دەزگایە بە جۆرێکە کە لە گەڵ نزیکبوونەوەی کەسەکان لە مەودای نیومەتری و کەوتنە بەر شەپۆلی چاوی ئەلەکترۆنیکیی چالاک دەبێ و مادەیەکی تەڕایی بە شێوەی دڵۆپی مایکرۆبی لە ناو گەیتەکە بڵاو دەبێتەوە و بۆ خاوێن کردنەوەی هەر کەسێک لەو گەیتە تەنیا ٥ سی سی مادەی خاوێنکاری بە کار دێنێت.

News Code 31470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha