بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهرههم ساڵح ئێوارەی یەکشهممه لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کرد.
لای خۆیەوە شەمخانی، هەڵوێستی ئێران لە پشتیوانی کردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکانی دووپاتکردەوە و پەرۆشی وڵاتەکەیشی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری لەگشت بوارەکاندا دەربڕی.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەرهەم ساڵح، جەختی کردە سەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لەبوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات ڕاشیگەیاند: پێویستە هەماهەنگی هاوبەش لەبواری بەگژداچوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ ڕێزگرتن لەئارامی و سەروەری عێراق ببێت.
ھەروەھا ئاماژەشی بە قوڵی پەیوەندییە مێژووییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆک بەرهەم ئاماژەیدا بە پێویستی چاودێریکردنی هەوڵەکانی هاریکاری هاوبەش لە پێناوی ڕێگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
لە کۆتایی كۆبوونەوەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەکان کرا لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و ئاماژەیش بەپێویستی لەبەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە کرایەوە بۆ کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزی لەپێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتی.
Your Comment