هاتنی موسافیر بۆ شاری هەورامان قەدەغە کرا

شۆڕای شاری هەورامان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە قەدەغەی چوونی موسافیری نەورۆزی بۆ ئەو شارە لە ١٥ی ڕەشەممەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی شۆڕای شاری هەوراماندا هاتووە: ئەگەرچی میوانداری بەشێکی حاشاهەڵنەگری فەرهەنگی دێرینی هەورامان بووە و هەیە، بە ئاوردانەوە لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا لە ئاستی وڵات و زەروورەتی بەهادان بە ئامۆژگارییە ئەمنی و پێشگرییە تەندروستییەکان و بە پێی بڕگەی یەکی پەسندکراوی بەرواری ١٥ ڕەشەممە لە لایەن شۆڕای ئیسلامی شاری هەورامان، وێرای داوای لێبوردن لە هەموو میوانان و موسافیرانی نەورۆزی ئەم شارە و هاوشاریانی لە رۆژانی پشوودانی نەورۆزی خۆ دەبوێرێت لە قبووڵ کردنی میوانی نەورۆزی و هەموو شوێنی حەوانەوەکان و ماڵە کرێیەکانی ناوچەی هەورامان لەو ماوەیەدا دادەخرێن.

لەو ڕاگەیێندراوە هەروەها داوا لە میوانانی نەورۆزی کراوە کە خۆببوێرن لە سەفەر بۆ ئەو ناوچەیە.

News Code 31388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =