بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە کە حاڵەتێکی دیکەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوان گەیشتە شەش کەس.
لەمبارەوە خەندان نووسی: شەشەمین حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا، تووشبووەکە بەساڵاچوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:
باری تەندروستی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ناجێگیرە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:حاڵەتێکی دیکەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
News ID 31346
Your Comment