بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە هەندێک لە ناوچەکانی ئێران کە بۆتە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکەی هاووڵاتیان، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران، ڕایگەیاند: ڕۆڵەکانی ئێوە لە سوپا و بەسیج تا زاڵبوونی کامڵ بە سەر ئەو نەخۆشییە و گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی لە گورەپان دەبن.
لەو پەیامەدا هاتووە: سوپا بە پێکهێنانی "قەرارگای پێشگری و بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا" لە ئەرکانی فەرماندەیی گشتی و ڕاسپاردنی مەئمووریەت بە ڕێکخراوی بێهداری ڕەزمی، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقەیەتوڵڵا (عج) و بەسیجی کۆمەڵگای پزیشکی هاوسەنگ لە گەڵ پێداویستییەکانی بەستێنەکە، لە هاوئاهەنگی لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و پاشان قەرارگای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا لە وڵات، ئامادەیی هەموو لایەنەمان بۆ هەر جۆرە هاوکاری و دەورگێڕانێک ڕادەگەیێنین و ڕادەپەڕێنین و تا ئێستا شانبەشانی موجاهیدانی بواری تەندروستی، پزیشکان و پەرەستارانی فیداکار و ئەرکناس، خزمەتگەلێکی وەک چالاک کردنی نەخۆشخانەگەلی پاوەجێ و گەڕۆک، ناوەندە دەرمانییەکان، پاکژێتی و چڵکسڕینەوەیی کردنی ناوەندەکان و سروشتی هاوێر، دابین کردن و بڵاوکردنەوەی کەرەسەگەلی تەندروستی پێویست هەوڵی داوە.
بۆچوونی ئێوە