AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٠ ٢٢:٣٩

ڕۆحانی لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەردۆغان هێنایە ئاراوە؛

پێشنیاری بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، تورکیا و سووریا

پێشنیاری بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، تورکیا و سووریا

ڕۆحانی وتی: ڕیشەکێش کردنی تیرۆریستەکان و پاراستنی گیانی مرۆڤە بێ تاوانەکان لە ئەدلەب ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورلیا بە دەسخۆشی لە دەربڕینی هاودەردی و هاکاری سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە گیان لەدەست داوانی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران وتی: کرۆنا بووەتە کێشەیەکی جیهانی و هەموو وڵاتەکان بۆ پەڕینەوە لە ئەو قەیرانە ئەبێ لە پاڵ یەک بن.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە گرینگایەتی زۆری پرسی ئەدلەب، جەختی کرد: پرسی ئەدلەب بە پێی کۆبوونەوەی تیرۆریستە مەترسیدارەکان و پاراستنی گیانی مرۆڤە بێ تاوانەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە زۆر پێچراوە، کە لە لایەک ئەبێ گیانی مرۆڤەکان بپاریزرێت و لە لایەکی تریشەوە تیرۆریستەکان ئەبێ ڕیشەکێش ببن.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە گرینگایەتی تایبەتی هاوکارییە سێ لایەنەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بۆ چارەسەری کێشەی سووریا بۆ تۆکمە کردنەوەی ڕەوتی ئاستانە، وتی: هاوکارییە سێ لایەنەکان لە ئاستی جیاواز گرینگایەتی تایبەتیان هەیە و هەر ئەو جۆرەی کە پێشتر باسی لە سەر کراوە، ئێران بۆ میوانداری خولی دوایی ئەو کۆبونوەوە سێ لایەنە ئامادەیی هەیە.

ڕۆحانی بە هێنانەی ئارای پێشنیاری بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، تورکیا و سووریا بۆ چارەسەری کێشەی ئەدلەب، وتی: ڕیشەکێش کردنی تیرۆریستەکان و پاراستنی گیانی مرۆڤە بێ تاوانەکان لە ئەدلەب ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

ئەردۆغانیش لە ئەو پێوەندییەدا بە کاریگەر وەسف کردنی ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی سووریا، گفتوگۆی سیاسیی تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی سووریا وەسف کرد و داوای هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئەو بوارە کرد.

News ID 31275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha