بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، ڕابێرت فیسک لە رۆژنامەنووسانی ناسراوەی جیهانی و نووسەری ئەو ڕاپۆرتە، ئاماژەی بەوەش داوە: کاتێک یەکەمین راپۆرتەکان لە پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا بڵاوبۆوە، بیرم دەکردەوە کە ئێران دەکرێتە ئامانجی ڕق و تووڕەییی جیهانی. پەرەسەندنی کۆویدی ١٩ لە رۆژهەڵاتی ناڤین، بە هەمان ئەندازە لەباری مێژووییەوە نکۆلی لێ ناکرێت، پرسێکی ناچارەکییە. سەرەڕای ئەوەی کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بە پەرەسەندنی کرۆنا چ بووە، بێزاری لە ئیسلامی شیعە لە جواگرافیای ئیسلامی سوننە و هەستی دژە ئێرانی لە جیهانی رۆژئاوا لە ساڵانی ڕابردوودا، ئێرانی کردۆتە وڵاتێکی تاعوون لێداو و تەریک کەوتە.
فیسک بە ئاماژە بەوەی کە چۆن ڤایرووسێک کە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە لە ئێستادا ئێرانی کردۆتە هەڕەشەیەکی جیهانی، ڕایگەیاند: نیۆیۆرک تایمز ئێرانی وەک "مەترسییەکی جیهانی" وەسف کردووە کە ڤایرووسی کرۆنای بە وڵاتانێکی زۆردا بڵاوکردۆتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە جرۆزالم پۆست ڕایگەیاندووە کە ئێران، رۆژهەڵاتی ناڤینی بە کرۆناوە ئاگر داوە و مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتوویەتی "لە بابەتی شاردنەوەی وردەکارییەکانی نەخۆشیی کرۆنا و پەرەسەندنی لە ئێران لە لایەن بەرپرسانی حکوومیی" زۆر نیگەرانە.
ناوبراو هەروەها دەڕوانێتە هەڵوێستی دراوسێکانی ئێران بۆ پەرەسەندنی کرۆنا و دەڵێ: ئیمارات، بەحرەین و عەرەبستان، تەواو ئێران بە سەرچاوەی پەرەسەندنی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکەیان دەزانن. هەر چەند نکۆڵی لەوە ناکرێت، بەڵام لە جیهانێکدا کە ساڵانێکە هەموو ئێرانیان خستۆتە ژێر گوشاری گەمارۆ و تەریککەوتەیی و ئەو وڵاتەیان لە وەرگرتنی بنەڕەتیترین کاڵاگەل و لەوان جیهازات و کەرەسەی پزیشکی بێ بەش کردووە، ئەوجۆرە هەڵسوکەوتە دژبەرانە سەرسووڕهێنەرن.
بە وتەی ڕابێرت فیسک، پێناچی هەواڵی نەهامەتیی ئەو ئیپیدیمییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین، کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر کۆشکی سپی یان رێبەرانی سوننەی بەستێنی کەنداوی فارس ببێت. بەڵام بە ئاوردانەوە لە ئۆردووگاگەلی ئاوارەکان لە سووریا، عێراق، ئۆردۆن و لەبنان، مێژوو خەریکە لەو ناوچانە نزیک دەبێتەوە. ئەگەرچی ڤایرووسی کرۆنا لە چاو نەخۆشیی تاعوون لە سەدەکانی ڕابردوو مەترسییەکی زۆر گەورەش نییە لە دژی مرۆڤایەتی. بەڵام خێرایی پەرەسەندنی بە چەشنێکە کە تەنیا بەرەکانی پێشووی رۆژهەڵاتی ناڤین دەزانن. کرۆنا هەر بەو خێراییە گەیشتە ئیتالیا کە گەیشتبووە ئەسکەندەرییەی میسر. جادەی هەوریشم جیاوازییەکی لە نێوان گەلان و نەتەوەکان دانەدەنا.
Your Comment