گەلان و دەوڵەتانی جیهان لە دژی کرۆنا یەک بگرن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەوڕۆ ڤایرووسی کرۆنا بۆتە گرفتێکی جیهانی و هەموو گەلان و دەوڵەتانی جیهان دەبێ بە یارمەتی یەکتری لەو کێشەیە بە خێرایی تێپەڕبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "شێخ تەمیم بێن حەمەد ئالی سانی" ئەمیری قەتەر، بە ئاماژە بەوەی ڤایرووسی کرۆنا بۆتە گرفتێکی جیهانی، وتی: هەموو گەلان و دەوڵەتانی جیهان دەبێ لە پەنای یەک بن و بە یارمەتی یەکتری لەو کێشەیە بە خێرایی تێپەڕبن.

وتیشی: بە خۆشحاڵییەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران پلانێکی تایبەتی بۆ بەڕێوەبەری و کۆنتڕۆڵی پەرەسەندنی ئەو ڤایرووسە گرتۆتە بەر.

ڕۆحانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە زەروورەتی هاوکاریگەلی دوو قۆڵی و ناوچەیی نێوان هەموو وڵاتانی ناوچە، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی ڕاپەڕاندنی پڕۆتۆکۆلگەلێکی تەندروستی تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی کاڵایە و هەروەها بۆ ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی موسافیرانی دوو وڵاتیش پڕۆتۆکۆلی تایبەتی تەندروستی ڕەچاو کردووە.

سەرۆک کۆمار هەروەها جەختی لە زەروورەتی هاوکاریی دوو وڵات لە دابین کردنی پێداویستیگەلی تەندروستی و دەرمانی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرووسە کرد و بیری هێنایەوە: پێشوازی دەکەین لە پەرەدان بە هاوکاریگەلی هاوبەشی تەندروستی دوو قۆڵی و ناوچەیی لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە و وادیارە هیچ وڵاتێک لەو نەخۆشییە پارێزراو نییە و هەموو ناچار لە هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و ئیمکاناتەکان بۆ تێپەڕین لە گرفتە جیهانییەین.

News Code 31268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha