سنە ٢ ملیارد تمەنی بۆ پێشگری لە کرۆنا تەرخان کرد

شارەداری سنە وتی بە پێی پەسند کراوی شۆڕای شار، دوو ملیارد تمەن بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوە و پێشگری لە نەخۆشی کرۆنا لەو شارە تەرخان دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حێشمەتوڵڵا سەیدی لە دانیشتنی فەرمیی شۆڕای شاری سنە بۆ لێکدانەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کرۆنا، بە ئاماژە بە هەنگاوە هەڵگیراوەکانی شارەوانی، وتی: ناچارین لە داهاتوودا تێچووی زیاتر بۆ ئەو مژارە تەرخان بدەین.

شارەداری سنە، خوازیاری تەرخان دانی ٢ ملیارد تمەن بۆ تێچووەکانی پلانی پێشگریی نەخۆشی کرۆنا بوو و وتیشی: ئەو بوجەیە تەنیا لە ئەگەری پێویستی خەرج دەکرێت کە هیوادارین هیچکات ئەو ئەگەرە نەیەتە ئاراوە و ئەم هەنگاوە ئامادەکارییەکە کە شارەدارییەکانی دیکەی ئێرانیش گرتوویانەتە بەر.

سەیدی هەروەها ئاماژەی بە تەرخاندرانی هەموو سازەگەلی بانگەشەیی شار بۆ ئاگاداری لەبارەی کرۆنا بە بێ پارەی بەرامبەر کرد و ڕایگەیاند: شارەوانی سنە هاوئاهەنگ لە گەڵ ناوەندی تەندروستی کارگووپێکی پێکهێناوە و هەنگاوی پێشگرانەی پێویست لە ئاستی شارەدا هەڵدەگیردرێت.

News Code 31227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =