AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٦ ١٢:٠٩

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند:

کرۆنا گەیشتە تورکیا/ کەسێک لە ماردین گومانی کرۆنای لەسەرە

کرۆنا گەیشتە تورکیا/ کەسێک لە ماردین گومانی کرۆنای لەسەرە

مێدیاکانی تورکیا لە تۆمار کردنی کەیسێکی گوماناوی بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند ک ڤایرۆسی کرۆنا گەیشتووەتە پارێزگای ماردین هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتگەلە، کەسێک لە شاری قزل تەپە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ماردین گومانی ڤایرۆسی کرۆنای لە سەرە.

تاقی کردنەوە پزیشکییەکان لە ئەو کەسە بۆ ئەنقەرە نێردراوە.

دەوترێت ئەو کەسە شۆفێرێکی تورکیایی بووە کە بە هۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای لەشیەوە چووەتە نەخۆشخانە و ئەگەری تووش بوون بە کرۆنای لە سەرە.

شیاوی باسە کە ڤایرۆسی کرۆنا زۆربەی وڵاتانی جیهانی گیرۆدە کردووە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش بە دوور لە ئەو پرسە نەبووە.

News ID 31197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha