بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی بەڕیوەبەرایەتی ڕێکخراوی بەهمەنی سەوز، لە گەڵ ئەمین مورادی، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا هەوڵەکانی ئەو رێکخراوە و حەوزەی هونەری بۆ پەرەپێدان بە هۆڵەکانی سینەما لە کوردستان خستەڕوو.
موستەفا حسێنی لە ئەو کۆبوونەوە لە زیاد کردنی چوار هۆڵی سینەمایی بە کۆمەڵەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە هەواڵی دا و وتی: یەکێک لە ئەو هۆڵانە هۆڵێکی ئاوەڵا دەبێت کە بۆ مۆسیقاش هەر دەتوانین بەکاری بهێنین.
ناوبراو تیشی: زیاد کردنی دوو هۆڵی ٤٦ کەسی بۆ نمایش کردنی فیلمی منداڵانە و هۆڵێک بۆ کافە سینەما لە هەوڵەکانی تری ئەو کۆمەڵەیە دەبێت.
کارگێڕی ڕێکخراوی بەهمەنی سەوز ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی کردنەوەی سینەمای شاری سەقز بە بەراوردی تێچووی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا ٥ بۆ ٦ مانگی داهاتوو لە سێ هۆڵ و بە گشتی لە ٥٢٦ کورسی تەواو دەبێت.
مورادی لە ئەو کۆبوونەوە بە وتنی ئەوەی کە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بۆ هەر ١٠ هەزار کەس هۆڵێکی سینەما هەیە، ڕایگەیاند: ئەو ئامارە لە ئێراندا بۆ هەر ٣٠٠ هەزار کەس یەک هۆڵی سینەمایە.
Your Comment