بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پرێس ئەسۆسیشن، لێکۆڵەران لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستۆن جێگرەوەیەکیان بۆ دەرگای دڵ چێ کردووە کە بە تێپەڕینی کات وەکوو بەشێک لە لەش گەشە دەکات. بە وتەی ئەوان ئەمە هەنگاوێکی گەورە لە بواری گەشەی پرۆتێزەکانی دەرگای دڵە.
ئەو دەستکەوتە بەو واتایەیە کە چی دیکە پێویست نییە منداڵانی تووش بوو بە نەخۆشییەکانی دڵ چەندین جار نەشتەرگەری بکرێن بۆ گۆڕینەوەی دەرگای دڵیان.
لێکۆڵەران پێیان وایە کە هەرچەندە پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاترە تا داڕشتنی ئەو پڕۆتێزە پشت ڕاست ببێتەوە، بەڵام ئەو دەرگا دەستکردوە لە چاو دەرگا دەستکردەکانی ئێستا کە قەبارەکەیان نەگۆڕە و گەشە ناکات، باشترە.
بۆچوونی ئێوە