AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١ ١٢:٤٣

شاندێکی ENKS لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد

شاندێکی ENKS لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد

شاندێک لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ئەنەکەسە) لە گەڵ مەولوود چاوش ئەغڵوو، وەزیری دەروەی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێک لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ئەنەکەسە) لە گەڵ مەولوود چآوش ئەغڵوو، وەزیری دەروەی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەو دیدارە دوو لایەنەکە بە لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە سووریا گفتوگۆیان کرد کە وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئەو شاندەی وتووە و جەختیشی لە سەری کردووە: لە پاڵ خەڵکی سووریاین و بۆ دابین کردنی ئاسایش و ڕێگاچارەی سیاسی قەیرانی سووریا هەوڵ دەدەین.

دوابەدوای ئو دیدارە ئەنەکەسە بە بڵاو کردنەویە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: چاوش ئەغڵوو لە ئەو دیدارە جەختی کردووە: ئەو گرووپە چەکدارەکانە کە لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە ئەبێ سزا بدرێن. وەزیری دەرەوە هەر جۆرە هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەشی ڕەت کردەوە و وتی: بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە ناچار بە بەجێ هێشتنی ماڵی خۆیان لە ئەو ناوچە بوون، هەوڵ دەدەن.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر گرینگایەتی رێگاچارەی سیاسی قەیرانی سووریا، پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی نوێی سووریا و هەروەها پێویست بوونی دروست کردنی بەستێنی پێویست بۆ بەدی هێنانی داواکارییەکانی نەتەوەی سووریا و خەڵکی کوردی سووریا جەختی کردووە. هەروەها وێڕای داخوازی بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە تورکیا لە سەر گەراندنەوەی پەنابەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ئەو ناوچە داوای یارمەتی کراوە.

شیاوی باسە، وەزیری دەرەوەی تورکیاش پاش ئەو دیدارە لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی: لە گەڵ نوێنەری ڕەوای کوردەکان، ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا دیدارمان کرد. ئێمە لە ڕۆڵی ئەوان لە ناو هاوپەیمانی دژبەرانی سووری و هەروەها ڕۆڵێک کە لە ڕەتوی سیاسی چارەسەری قەیرانی سووریا هەیانە، پاڵپشتی دەکەین.

News ID 31112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha