بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، سناتۆر "جیم ئینهاف" سەرۆکی کۆمیتەی هێزی چەکداری ئەنجومەنی سنای ئەمریکا شەوی ڕابردوو (دووشەممە) لە تویتێکدا لە سەفەری بۆ عێراق لە پێناو ئاگاداری و پەیجووریی دوازانیارییەکان لە نزیکەوە لەبارەی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار هەواڵی دا و نووسی: یەکشەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتمە عێراق.
ئینهاف وتیشی: لەو سەفەرە لە ژینڕاڵ پێت وایت فەرماندەی هاوپەیمانی دژی داعش، ئاگاداری زانیارییەکان لەبارەی هێرشی مووشەکی مانگی ڕابردووی ئێران بۆ سەر بنکەی "عرین ئەسەد" بووم.
ئەو سناتۆرە کۆماریخوازە هەروەها ئاماژەی بە دیداری لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان کرد و بۆ پاڵپشتیی دەوڵەتی هەرێم لە کەمینە مەزهەبییە هەڕەشە لە سەرەکان، سپاسی لێ کرد.
بۆچوونی ئێوە