بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دوایی بە هۆی بارینی بەفری قورس و کڕێوە ڕێگای ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی کوردستان داخراوە بە شێوەیەک کە هەندێک لە ئەو گوندانە نزیک بە ١٠ ڕۆژە کە ڕێگای پێوەندیان لە گەڵ شارەکان داخراوە و دەست پێڕاگەیشتن بە مادەی خۆراکی بۆیان ئەستەمە. بارینی بەفر لە ناوچەگەلێک لە شارستانی دیواندەرە لە ئاستیكدا بووە کە گوندەکان لە بەفردا گەمارۆ دراون و هەر بەو بۆنەوە مانگی سووری کوردستان بە کۆپتەر بەستەی مادەی خۆراکیی لە ژمارەیەک لە ئەو گوندانە دابەش کردووە.
بە پێی وتەی کارگێڕی مانگی سووری کوردستان، ٧ گوندی شارستانی دیواندەرە لە بەفر و کڕێوە گیریان خواردووە و هێزەکانی مانگی سوور و سوپا خەریکی فریاکەوتنن.
ڕێگاوبانی کوردستانیش ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی هەڵکرتنی بای توند و کرێوە، رێگای پەیوەندی ٨٠ گوندی پارێزگا داخرابوو کە ڕێگای ٣١ گوند کراوەتەوە بەڵام ڕێگای ٤٩ گوند هێشتا داخراوە.
Your Comment