بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , کاتژمێر ۹ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۲ی ڕێبەندان ڕێپێوانی یادی چل و یەک ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەستپێدەکات.
ڕێپێوانی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە ۵۲۰۰ شوێنی وڵات بەڕێوەدەچێت.
بە وتەی بەرپرسان زیاتر لە ۶ هەزار وێنەگر, هەواڵنێر و ڕۆژنامەوان ئامادەی ڕووماڵ کردنی ئەم ڕووداوەن.
خەڵکی ئێران لەم ڕێپێوانەدا بە شێوەی سەمبۆلیک تابووتی سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەکەیان هەڵگرت بەو مانایە کە ئەگەر لە ناوچەکە نکشێنەوە بە مردوویی و بە تابووت دەبرێنە دەرەوە.
ئەمڕۆ هاکات چلەی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانیەتی و خەڵک ئێران یادی سەردار سولەیمانیان بەرز ڕاگرت.
Your Comment