کاردانەوەی ئایەتوڵڵا سیستانی بە هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عێراقی

نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراق سەركۆنەی كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی رایگەیاند:"بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردودا خوێنی بەناهەق رژێنرا، بەتایبەت ئەوانەی كە لە شاری نەجەفی پیرۆز رویدا لە ئێوارەی چوارشەممەی رابردو، لەكاتێكدا كە مەرجەعیەتی باڵا ئەو پێشێلكارییانە سەركۆنە دەكات جا لە هەر لایەنێكەوە بێت، هاوكات سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیەكان دەكات و نزا دەكات بۆ برینداران كە بەزوترین كات چارە بکرێن.

وتیشی،"مەرجەعیەت تەئكید دەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك نابێت هێزە ئەمنیەكان رووبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە و پێشێلكاری یاساكان بكەن و دەبێت دەزگا فەرمیەكان پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بكەن و ئەوانەی كاری تێكدەرییان كردووە ئاشكرایان بكەن و سزایان بدەن، سەرجەم بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان لە موڵكی گشتی و تایبەتی بپارێزن و نابێت كەمتەرخەمی بكەن، دەبێت دەزگا ئەمنیەكان بە پیشەگەرانە مامەڵە بكات و دوربن لە توندوتیژی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا، ناشبێت رێگە بدەن دەستدرێژی بكرێتە سەر بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتیەكانی هاوڵاتیان".

ئاماژەی بەوەشكرد،"لە وتاری پێشودا مەرجەعیەت دیدگای خۆی ئاشكراكرد بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستای عێراق، دەبێت حكومەتی نوێی كە دەچێتە شوێنی حكومەتی دەستلەكاركێشاوە شایەنی گەل بێت و شایەنی متمانەی گەل بێت و بتوانێت شكۆی گەل بگەڕێنێتەوە، بتوانێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدات و رێگری بكات لە هەر دەستوەردانێكی ناوخۆیی و دەرەكی

News Code 30903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =