بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان مەعادی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی فیلمی دار گوێز وتی: شانازی دەکەم کە ڕۆڵێ قادر دەگێڕم و لەو ڕێگایەوە لە گەڵ فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردەکان ئاشنا بوومەوە.
ئەو ئەکتەرە درێژەی دا: دەسخۆشی لە خەڵکی بەڕێزی کوردستان دەکەم کە ئیزنیان پێ دام بەشێکی بچووک لە ئەو چیرۆکە گەورەیانە بگێڕمەوە و ئەوەی کە ئیزنیان دا جلوبەرگی پڕ لە شانازیان لەبەر بکەم و بە زمانە جوانەکەیان قسە بکەم.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕەنگدانەوەی نێودەوڵەتی فیلم و نیشان دانی ئەو چیرۆکە بە جیهان لە وەرگرتنی سیمۆرغ بەنرخترە، زیادی کرد: فیلم ئەبێ گرینگ بێت پاشان فیلمێکی باش بێت، فیلمی دار گوێز فیلمێکی گرینگە کە مەن بە عەشەقەوە تێیدا ڕۆڵم گێڕا و پێشکەشی دەکەم بە خەڵکی ڕێزدار و نەجیبی کوردستان و هیوادارم قەرەبووی هەموو چاکەییەکانی خەڵکێک بێت کە هیوادارم دۆخیان لە ئەمەی کە هەیانە باشتر بێت.
Your Comment