AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٥ ٢٢:٣٤

فیلمێک لەبارەی کیمیابارانی سەردەشت؛

"داری گوێز" هەینی لە کوردستان نمایش دەکرێت

"داری گوێز" هەینی لە کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی داری گوێز، گێڕانەوەیەک لە بوردۆمانی کیمیایی سەردەشت لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان لە زنجیرە نمایشی فیلمەکانی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر، رۆژی هەینی لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی داری گوێز لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان، سینەماگەری ناسراوەی ئێرانی کە لە شاری بانە ئامادە کراوە، بڕیارە لە زنجیرە نمایشی فیلمەکانی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر، رۆژی هەینی لە دوو سانسدا لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش بکرێت.

ئەم فیلمە کە بە پێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە داڕێژراوە، بەسەرهاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی هێرش فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شار بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی.

News ID 30872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha