AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ١٤:٣٥

پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ ڕێبەر و گەلی ئێران

پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ ڕێبەر و گەلی ئێران

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، له‌په‌یامێكدا پەرۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌رده‌بڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح، "پرسه‌ و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و گه‌لی خۆشه‌ویست و حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین".

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و هاوڕێیانیمان پێگه‌یشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و گه‌لی خۆشه‌ویست و حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین".

د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، "داوا له‌ خودای مه‌زن ده‌كه‌ین كه‌ كۆچكردو و هاوڕێیانی به‌ ره‌حمه‌تی خۆی ببه‌خشێت و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بكات.

News ID 50277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha