ئەمریکا پاڵپشتی تورکیا دەکات لە هێرش بۆ سەر سوپای سووریا

ئەمریکا ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا پاڵپشتی دەکات.

یەکیک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: هێرشە بەردەوام و نایاساییەکانی سووریا، ڕووسیا، ئێران و حزبوڵڵا لە ئەدلەب ئیدانە دەکەین.

ناوبراو لەم بارەوە زیادی کرد: سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دەوڵەتی تورکیا دەکەین. ئەمریکا لە کاردانەوەی ڕەوای تورکیا پاڵپشتی دەلات و لە ئەو بوارەوە لە گەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە خەریکی دانوستانین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: ئەمریکا لە ئاوەها دۆخێکدا پاڵپشتی تورکیا، وەکوو هاوپەیمانەی خۆی لە ناتۆیە. ڕووسیا، ئێران و حزبوڵڵا بە پاڵپشتی لە سووریا، ئاگربڕ پێشێل دەکەن و هەوڵی خراپکارانە دەدەن و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە.

News Code 30871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =