کۆڕبەندی تایبەت بە مەزەبی شافعی لە بەستێنی شارستانییەتی ئێران بەڕێوە دەچێت

یەکەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی "شافعییەکان لە بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی ئیسلامی" بە میوانداری زانکۆی کوردستان لە ٢٢ی جۆزەردانی ساڵی داهاتووی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین کۆنفڕانسی نیشتمانی "شافعییان لە بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی ئیسلامی" بۆ ڕەخساندنی هەلێکی ئاڵوگۆڕیی ئەندێشەکان، بە میوانداری زانکۆی کوردستان لە ٢٢ی جۆزەردانی ساڵی داهاتووی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی بانگەوازی کۆڕبەندەکە، ئەم کۆنفڕانسە پێنج تەوەر لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:

١- "ئیمام شافعی و مەزهەبی ئەو لە درێژەی زەماندا" بە سەردێرەکانی: کەسایەتی و کاریگەری زانستی ئیمام شافعی، ئیمام شافعی لە ڕوانگەی رۆژهەڵاتناسانەوە، پەرەسەندنی مەزهەب و بەربڵاوی جوگرافی و ڕەوتی گۆڕانکاری و خولە مێژووییەکانی ئەو مەزهەبە.

٢- "قوتابخانە، ناوەند و سیستەمگەلی زانستی شافعییەکان" بە سەردێرەکانی: قوتابخانە و ناوەندگەلی شافعییەکان، سیستەمی راهێنان لە قوتابخانەکانی شافعییەکان، بەڕێوەبەری و پلان‌داڕشتنی ڕاهێنان لەو قوتابخانەیانە، کاریگەری قوتابخانەکانی شافعی لە سەر گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابووری و ڕۆڵی گۆڕانکاریگەلی کۆمەڵایەتی لە سەر گەشە و دابەزینی ناوەندە زانستییەکانی شافعییەکان.

٣- "ڕۆڵی شافعییەکانی ئێران لە سەر زانست، تەکنۆلۆژیا و مەعریفە" بە سەردێرەکانی: زانستی قورئانی، زانستی حەدیس، فێقهە و ڕوانگەی یاسایی، کەلام، زمان و ئەدەب، عێرفان و سۆفیگەری و زانستەکانی دیکەی وەل پزیشکی، ئەستێرەناسی، بیرکاری و ...

٤- "قوتابخانە و ڕوانگە بنەڕەتی و فێقهیی شافعییەکان" بە سەردێرەکانی بنەما و شێوازی ئیجتهادی ئیمام شافعی، قوتابخانەی بنەڕەتییەکانی شافعییان، قوتابخانە و ڕوانگەگەلی فێقهیی شافعییان، کاریگەری و کاریگەری ‌دانان بنەماکانی فێقهی شافعی و گەشەی فێقهه و بنەماکانی شافعی.

٥- "ڕۆڵی شافعییان لە نزیک‌کردنەوە و تەقریب و هاوڕیزی" بە سەردێرەکانی: ڕۆڵی پرێنسیپە بنەماییەکانی شافعی لە تەقریبی مەزهەبەکان، ڕۆڵی پرێنسیپە فێقهییەکانی شافعی لە تەقریبی مەزهەبەکان، پەیوەندیی شافعییەکان لە گەڵ مەزهەب و ئایینییەکانی دیکە و شافعییەکان و شوناسی ئێرانی ئیسلامی.

شایانی باسە، دوامۆڵەتی ناردنی وتار بۆ کۆنفڕانسی نیشتمانی "شافعییان لە بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی ئیسلامی" ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی و دوامۆڵەتی ناونووسی لەو کۆنفڕانسە ١٧ی جۆزەردان ڕاگەیێندراوە و لایەنگران بۆ ئاگاداری زیاتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی زانکۆی کوردستان بکەن.

News Code 30843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =