بۆ کورد دەرکەوت کە سیاسەتی سەربەخۆیی خوازی ئەنجامی نییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بۆ کوردەکان سەلما کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕوانگەیەکی دروست نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ "وەرزنامەی خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوە"ی تاران هەندێ بابەتی گرینگی ئێستای ناوچەکە و جیهانی شرۆڤە کردووە.

بارزانی لەو دیمانەیەدا کە دووبەشە و ئێستا بەشێکی بڵاو بووەتەوە باسی لە هەندێ پرس لەوانە بابەتە گرینگەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بە تایبەتی عێراق، کوردەکان، سووریا و سیاسەتەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە  کردووە.

نێچیرڤان بارزانی لەم دیمانیەدا وڵامی زۆر پرسیاری داوەتەوە بەڵام لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هاوبەشیی سیاسی لە عێراق دەڵێت: دەبێ هەموو لایەنەکان پێکەوە هاوبەشی سیاسی بن بۆ ئەوەی عێراق لەم قۆناغە بپەڕێننەوە و کاروباری وڵات ڕێکبخرێت و دەشڵێت ئەو بەشداریی و هاوبەشیە سیاسیە دوای ساڵی ۲۰۰۳ لە لایەن شیعەکانی عێراقەوە زەبری لێدراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە شیعەکان کە هەستیان بە دەسەڵات و بەهێزی کرد، قەناعەتیان بە فیدڕاڵی لە باشووری عێراق نەکرد و هەوڵیان دا حکوومەت بە سەر هەموو وڵاتدا بکەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وڵامی پرسیاریکدا کە هەواڵنێرەکە دەپرسێت شیعەکانیش پێیان وایە کە کوردەکان قەناعەتیان بە دەستکەوتەکانی ئێستا نەهێنا و فیدڕاڵی بوونیان پشت گوێ خست و بە بەڕێوەبردنی  ڕێفراندۆمی نایاسایی هەوڵیان دا بۆ دەست خستنی دەوڵەتی سەربەخۆ، وتی:بۆ کوردەکان ئەوە سەلما کە ئەم کارە (بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی) ڕوانگەیەکی دروست نەبووە. ئەم سیاسەتی سەربەخۆیی خوازییە لە ئێستادا شتێکە کە نایێتە دی و ئەنجامی نییە.

وتیشی: ئەمە بۆ شیعەکانیش سەلما و هەروەها هیوادارم کە سوننەکانیش لەم قۆناغەدا کە تێیداین، بگەنە ئەو ڕاستیە کە ئەو دۆخەی گەلی عێراق دەیەوێت، ئەمانە نییە. بە ڕای من ئێستا عێراق لە قۆناغی تێپەڕبوون دایە. من پێم وایە دەبێ بەرەو ئەو جێگایە بڕۆین کە پێکەوە کار بکەین و فرمۆلێک بدۆزینەوە کە ئەم وڵاتەی پێبەڕێوەببەین

جەختیشی کرد کرد داهاتووی عێراق بە باش دەبینێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بەم وتانە کە بڵاو بووەتەوە وتوویەتی: قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێچەوانە وەرگێڕدراوەتەوە.لێرەدا مێهر لینکی ئەو کاردانەوەشی هێناوە.

بۆ بینینی قسەکانی وتەبێژی هەرێمی کوردستان لێرە کلیلبکە؛

https://ku.mehrnews.com/news/30773

News Code 30743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =