بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەو وتەبێژەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: هاوينى ساڵى رابردوو، وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه مطالعات سياست خارجى تهران) له ژماره ۱۳یدا، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ له ده‌زگاكانى راگه‌ياندن تازه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
لە چاوپێکەوتنەکەدا بۆچوونێك ده‌رباره‌ى گشتپرسی هەرێمی کوردستان به ناوى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
وتەبێژەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت،: "به‌ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌كانى ده‌ستكارى كراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هێناوه".
گۆڤارەکە وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تارانە، لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر چەند تەوەرێک پرسیاری لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەوانە، دۆخی عێراق لەپاش ۲۰۰۳، لە وەڵامدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، شیعەی عێراق لەو باوەڕەدا نەبوون بەوجۆرە دەسەڵاتیان بکەوێتە دەست، بۆیە سەرەتا هەوڵیاندا فیدراڵیەت جێبەجێ بکرێت، بەڵام دواتر کە زانییان دەتوانن دەسەڵات لە بەغدا بگرنە دەست، فیدراڵیەتیان بۆ بەشەکانی باشووری عێراق پشتگوێ خست.
هەر لە چاوپێککەوتنەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، شیعە ترسیان لە رابردوو هەیە، سوننە ترسیان لە ئایندە هەیە، کوردیش، ترسی لە رابردوو، ئێستا و ئایندەش هەیە.
گۆڤارەکە پرسیار لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لەکاتێکدا رەخنە لە بەشداری شیعە لە حکومەتی عێراقدا دەگیرێت، ئەوانیش (شیعەکان) رەخنەی ئەوەیان لە کوردەکان هەیە کە رازی نین بەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناون و هەنگاو بۆ سەربەخۆیی دەنێن، لە وەڵامدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەنجامەکانی گشتپرسی ئێستا شتێکە کە ناکرێت جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوتووە، جاران ئەگەر کەسێک بیویستایە لە هەڵبژاردنەکان دەنگی زیاتر بێنێت، دەستی دەکرد بە قسەکردن بە کورد، بەڵام لە دوایین هەڵبژاردندا دەرکەوت کە ئەوانەی دژایەتی کوردیان کرد شکستیان هێنا.
پێشتر ئاژانسی مێهر ئەم هەواڵەی بە گێرانەوە لە گۆڤاری توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و بڵاوی کردبووەوە . ئێستاش بە ئەرکی میدیایی پڕۆفشناڵی خۆی دەزانێت وڵامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆی هەر لە سەر ئەم لاپەڕە بڵاو بکاتەوە.
Your Comment