بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن خادمی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بە خۆشاحالییەوە ئەو هەرەس و ڕنوویە زیانی گیانی و ماڵی بە دواوە نەبووە و بە هەوڵی هێزەکانی رێگەوبان رێگەی "کەلەگاوی" لە سەر رێگەی ملەی زمزیران کراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی رێگەی گوندەکانی بەر ملەی ئافان بەردەوامە.
سەرۆکی ئیدارەی رێگەوبان و گواستنەوەی جادەیی مەهاباد بە ئاماژە بەوەی کە لە شەورۆژی ڕابردوو کڕێوە و باڕن بۆتە هۆی داخرانی رێگەی پەیوەندیی ٢٥ گوندی ئەو شارە، زیادی کرد: لە ئێستادا رێگەی پەیوەندیی گوندەکانی قزلجەی سەروو و خواروو، میرگەوەر، قورغان، سەهۆڵان، چمۆڵ، ئەسحاب، سورخاب، کارگ، هەرمێ و چەند گوندی دیکەی بەشی ناوەندی و خەلیفانی ئەو شارە داخراون.
Your Comment