بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار نوورعەلی یاری ڕاشیگەیاند: هێزەکانی وێستگەیەکی پشکنین لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، دەستیان بە سەر ئۆتۆمبیلێکی جۆری پێژۆ ٤٠٥دا گرت کە خەریکی قاچاخی ١١ شمەک و ئاسەواری کۆنینەی تایبەت بۆ چاخی ئاسن بووە.
ئەو بەرپرسە بە ئاماژە بەوەی کە شمەک دۆزراوەکان لەو ئۆتۆمبیلە خاوەن مێژووییەکی دێرین و هێمای شوناسی نەوتەوەییە و بایەخێکی لە سەر دانانرێت، زیادی کرد: بە پێی هەڵسەنگاندنی کارناسانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پێشینەی ئەو شمەکانە دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ لەوە پێش.
ناوبراو هەروەها وتی: لەو پەیوەندییە دوو کەس دەستگیر و تاوانباران بۆ پێکهێنانی دۆسیە ڕادەستی دادگە کراون.
Your Comment