دانوستان بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی دەستی پێکردووە

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جەختی کرد: ئێمە بۆ پێکهێنانی ڕوانگەیەکی تایبەت سەبارەت بە دەرکردنی سەربازە بیانییەکان لە عێراق گفتوگۆگەلێکمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەو وڵاتە جەختی کرد: ئێمە بۆ پێکهێنانی ڕوانگەیەکی تایبەت سەبارەت بە دەرکردنی سەربازە بیانییەکان لە عێراق گفتوگۆگەلێکمان کردووە.

نابراو زیادی کرد: پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوێکی سەبارەت بە پێویست بوونی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە پەسەند کردووە و ئێمە گفتوگۆکانی خۆمانمان دەست پێکردووە.

عەبدولمەهدی سەبارەتبە هاویشتنی چەند هاوەن بۆ دەڤەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، وتی: هاویشتنی مووشەکی کاتیوشا بۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا، کارێکی قبووڵ نەکراوە.

ناوبراو وتی: داخستنی رێگا و شەقام و قوتابخانەکان هیچ پێوەندیەکیان بە پرسی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەوە نییە.

شیاوی باسە کە لایەنە جیاوازەکان لە عێراق خوازیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە پاش ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەوان لە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی و ژمارەیەک لە فەرمادنەکانی حەشدی شەعبین.

News Code 30642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =