ئایەتوڵڵا خامنەیی: خۆڕاگری گەلی ئێران، تەواو ئەمریکای تووڕە کردووە

ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: خۆڕاگری ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا و چۆک دانەدانی گەلی ئێران بۆ زۆربێژی، ڕاستیەکی سەرەنجڕاکێشە بۆ جیهان

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەیانی ئەمۆ دووشەمە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەری حەج لە ئێران، جەختیان کردە سەر زەروورەتی کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی حەج بۆ گەیاندنی وتەی نوێ کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان وەک نمانەیەکی دیمۆکراسی ئایینی.

وتیشیان: خۆراگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا و ژێرباری زۆربێژی نەچوونی گەلی ئێران، ڕاستیەکی سەرەنجڕاکێشە بۆ جیهان کە دەبێ لەم ڕاکێشە بۆ پەرەدان بە ڕاستیەکانی ئیسلام و گەلی ئێران کەڵك وەرگرین.

ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە بە گرینگایەتی پرسی حەج وەک جووڵەیەکی سیاسی ، کۆمەڵایەتی و عەقیدەیی، زیادیان کرد: بێ گومان زۆربەی وڵاتان لە گرینگایەتی و کاریگەرییە گرینگەکانی حەج خافڵن بەڵام ئێمام خومەینی بە ئێمەیان وت کە حەج جووڵەیەکی جدی و نێودەوڵەتییە و چاوەڕوانی بەرژەوەندی فراوانی لێدەکرێت بۆ ئوممەتی ئیسلامی.

ڕێبەری بە ئاماژە بە هەوڵە بەردەوامەکانی دەسەڵاتی جیهانی بۆ ڕێگری لە دروست بوونی ئوممەتی واحدەی ئیسلامی، وتیان: ئوممەتی ئیسلامی بە مانای ڕاستەقینەکەی، یەکەیەکی ڕێکخراو وپتە  کە بە ورە و ئامانجی هاوبەش کار دەکات، هێشتا دروست نەبووە و بە داخەوە لە بەرانبەر بانگەشەی دڵسۆزان و خەیرخوازان بۆ یەکگرتوویی ئیسلامی، تۆمەت لێدان و شەڕ و دووبەرەکی لە وڵاتانی ئیسلامی برەوی هەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ڕەنگدانەوەی بنەما سیاسیەکانی حکوومەتی ئیسلامی و شی کردنەوەی وتەی تازەی ئەو بۆ جیهان یەکێکە لەو کارە گرینگە وپێویستانە کە لە حەجدا دەبێ بکرێت.

جەختیشیان کرد کە دەبێ دەرفەتی حەج بەکاربێنین بۆ شی کردنەوە و ڕوون کردنەوەی نمانەی دیمۆکراسی ئایینی و هەروەها ڕوون کردنەوەی ئەو بابەتانەی کە هۆی دوژمنی ئەمریکا لە گەڵ ئێرانە و ئەوەی کە ئێران ژێر باری زۆربێژی ئەمریکا ناچێت.

News Code 30614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha