بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیس ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاماژە بە بەیاننماەی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: ئەوە جێی داخە کە یەکیک لە وەزیرەکانی وڵاتانی ئەورووپی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێمە کردووە کە ئەگەر پەلەپتکە بەکار نەهێنین باجی سەر هاوردە کردنی ئۆتۆمبیلی ئەمریکی سەدا ٢٥ زیاد دەکاتەوە و کەواتە ئێمە کەوتینە ناو ئەم ڕێگایە.
سەرۆکی مەجلیس درێژەی دا: کەواتە کیشە لە هەڵسوکەوتی ئێران نییە کە چەندین جار خودی ئەورووپییەکانیش رەخنەیان لە هەڵسوکەوتی ئەمریکا گرتووە بە بۆنەی چوونە دەرەوەی لە بەرجام بەڵکوو لە هەڕەشەی ئەمریکییەکانە کە وڵاتێکی بەهێزی ئابووری ئەورووپی بە کارێکی سووک و نادادپەروەرانە ناچار دەکات.
لاریجانی وتیشی: ئێران هەڕەشە ناکات و زیاتر لە یەک ساڵە لە هەڵسوکەوتی دوژمنانەی ئەمریکا لە پرسی ناڤۆکی تێدەپەرێت و ئەورووپا بەس بەیاننامەیەکی سیاسی داوە بەڵام ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین کە ئەورووپا بە هەر هۆکارێکەوە بە پێی مادەی ٣٧ ی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی هەڵسوکەوتی نادادپەروەرانە ئەنجام بدات، ئەوکاتەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری جیدی دەدات لە هاوکاری لە گەڵ ئاژانس و گەڵاڵەکەی لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئامادەیە.
Your Comment