بابردوو بووە باشترین فیلمی فێستیڤاڵێکی نەتەوەیی ئێران

فیلمی بابردوو لە دەرهێنانی سیاوەش ساعێدپەنا دەرهێنەر و مامۆستای کوردستانی خەڵاتی و کۆتەڵی زێڕینی باشترین فیلمی چل و نۆهەمین فێتسیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشدی لە تاران مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیاوەش ساعێد پەنا دەرهێنەری فیلمی "بابردوو"، لەبارەی ئەو خەڵاتە ڕایگەیاند: لە نێوان ٢ هەزار و ٦٠٠ فیلمی گەیشتوو بە نووسینگەی  چل و نۆهەمین فێتسیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشد، ١٤٢ کورتە فیلم و فیلمی بڵیند لە ئاستی ئێران و جیهان لە بەشەکانی ئەنیمەیشێن، بەڵگەیی، چیرۆکی و لاوەکی (هەڵبژاردەکانی مێهرەجانی فیلمگەلی ئەڵمانی) لە گرووپگەلی ئازاد، فەرهەنگی و قوتابیی فیلمساز وەرگیرا کە لەمناوە ٨٥ بەرهەمیان ئێرانی و ٥٧ فیلمی دیکەیان لە ٢٥ وڵاتی جیهانی بوون کە لەو ڕێژەیە ٢٣ بەرهەمیان لە بەشی کورتەفیلم ڕکابەریان دەکرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵبژاردرانی فیلمەکەی وەک باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی ئێرانی و مسۆگەر کردنی کۆتەڵی زێڕین و دیپلۆمای فەخری ئەو بەشە، وتیشی: فیلمی بابردوو کە بەرهەم هێنانی ساڵێك و نیوی خایاند، دەڕوانێتە هاوسەر منداڵی و لە دەلاقەی یادەوەرییەکانی پیرەژنێک کە بە دیتنی فوودانەیەک، دەگەڕێتەوە بۆ هەرەتی منداڵی، یاری و شوو کردنی.

شایانی باسە، ئەم فیلمە پێشتر خەڵاتی سێهەمی فێستیڤاڵی میلانی مسۆگەر کردووە و دەرهێنەرەکەیشی لە ئێستادا خەریکی بەرهەم هێنانی فیلمێکی بەڵگەیی لە ژێر ناوی "سەردەرانە مێژووییەکانی ئێران"ـه.

News Code 30592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =