بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,نووسینگه‌ی ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئاشکراشی کرد، له‌كاتی رێكردندا به‌ربووه‌ته‌وه و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه: له‌ئێستادا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی ئه‌نجامدراوه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو بوه، باری ته‌ندروستی جێگیره.
ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ساڵی 1930 له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران دایكبووه‌و له‌ئێستاشدا لەشاری پیرۆزی شیعەکان لەنەجەف دادەنیشێت.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئایەتوڵا سیستانی قاچی شکاوە و نشتەرگەریی سەرکەوتوانەی بۆ کراوە.
News ID 30551
Your Comment