سەربازانی ئەمریکی: کاتی هێرشی مووشەکی  هەواڵی ئاسمان و زەویمان نەبوو

میدیایەکی ڕۆژاوایی لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر وردەکاری نوێ لە دۆخی سەربازانی ئەمریکی لە زمانی خۆیانەوە، لە کاتی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد باسی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕانس پرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی " ئەمریکییەکان لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد هێزی خۆیانیان لە ئاسمانی عێراق لەدەست دا" هێناویە: چەند چرکە دوای دەسپێکی مووشەک بارانی بنکەی عەین ئەسەد لە لایەن ئێرانییەکانەوە، سەربازانی ئەمریکی لە ئەو بنکەیە پێوەندییانیان لە گەڵ ئەو چاوە پڕ بەهایانە کە ڕۆڵی گرینگیان لە ئاسمان هەیە واتا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە هۆکاری سەرتر بوون لە ئاسمانی عێراقن، لەدەست دا.

ئەو مێدیا ڕاپۆرتی دا: لە یەکەم قۆناغدا هێرشی مووشەکی لە هەشتەمی جوون، حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئاسمان لە گەشت دا بوون تا ئەو بنکانەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایان تێدایە، لە ژێر چاوەدێری بێت. لە ئەو نێوانەدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە، هەڵۆی خۆڵەمێشی لە جۆری ئێم کی و ١ سی کە بە جیهازاتی پێشکەوتوو تەیار کراوە چاوەدێری دەکرد.

کوستین هرویگ یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد کە تەمەنی ٢٦ ساڵە بە فڕانس پرێس وتی: ئێمە چاوەڕیی هێرشی زەوینیمان دەکرد و بۆیە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان هێنایە کار.

فڕانس پرێس لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە کاتی تۆڵەی سەختی مووشەکی ئێران، زۆربەی سەربازانی ئەمریکی کە ڕێژەیان ١٥٠٠ سەرباز بوو لە عەین ئەسەد بوون لە دوو کاتژمێر پێشەوە پاش هۆشداریی لەلایەن فەرماندەکانی خۆیانەوە، چووبوونە پەناگەکانەوە، هێناویە کە ١٤ فڕۆکەوان لە شوێنەکانی خۆیان بۆ ڕێونێنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان مابوونەوە تا زانیارییەکانی ئەو فڕۆکانە لێک بدەنەوە.

ئەو مێدیا ڕۆژاواییە لە درێژەدا لە زمانی یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکانەوە هێناویە: یەکەم مووشەک کەشەکەی تەماوی کرد بەڵام فڕۆکەوانەکان هەر لە شوێنەکانی خۆیان مانەوە. مووشەکەکانی یەک لە دوای یەک دەهاوێژران و چارەیەک جگە لە پشت بەستن بە چارەنووس نەبوو. پێمان وابوو کە ئیدی کار تەواوە. بەڵام قەیرانی ڕاستەقینە دوای ئەوە دەستی پێکرد. مووشەک باران بۆ سەر بنکەکە نزیک بە سێ کاتژمێری خایاند.

گرووهبان سولی کلاتریک لە سەربازانی ئەمریکی بە فڕانس پرێسی وت: یەک خولەک دوای دوایین مووشەک بەرەو لای هومارگەلێک کە لە پشتەوە بوون ڕۆشتم و ئاگرێک کە لە سیمی هێڵی پێوەندی بەرز بووبووەوە، بینین. ئەوە هێڵی پێوەندیدەری شوێنی فەرماندەکان لە گەڵ فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان بوو کە زانیارییە نیدراوەکانی وەردەگرت و زانیارییەکانی بۆ ژووری ئۆپراسیۆن لە عەین ئەسەد دەنارد.

ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە هێڵە پێوەندییەکان ئاگری دەگرت، ئێمە کۆنترۆڵی خۆمان لەدەست دا و سەربازەکان نەیاندەتوانی بزانن کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ئێستا لە کوێن و نەیاندەزانی کە لە ئاسمان و زەوی چی ڕوو دەدات. ئەگەریش فڕۆکەکان دادەکەتن هەر نەماندەزانی.

هرۆیهیش لەم بارەوە بە فڕانس پرێس وتی: پرسێکی مەترسیدارە چونکوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان زۆر بە نرخن و جیهازاتەکەیان زانیاریگەلێکی تێدایە کە ئێمە نامانەوێت کەسانی تر لێیاان ئاگادار بن یان بکەوێتە دەستی دوژمن.

فڕانس پرێس ڕاپۆرتی دا: نرخی هەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەڵۆی خۆڵەمێشی ٧ ملیۆن دۆلارە. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧ پشتی بە ئەو فڕۆکانە بەست لە عێراق.

ئەو مێدیا ڕۆژاواییە لە درێژەدا لە زمانی سەربازانی ئەمریکییەوە هێناویە: بە درێژەی مووشەک باران و بچڕانی پێوەندییەکان لە گەڵ فڕۆکەکان، فڕۆکەوانەکانیش پەنایان بردە پەناگەکان. هاوکات لە گەڵ تەواوی بوونی تەقینەوەکان، هەموو خێرا بۆ پێوەندی گرتنی دووبارە لە گەڵ فڕۆکەکان و هێنانە خوارەوەیان چوونەوە ناو بنکەکە و ٥٠٠ مەتر لە هێڵی پێوەندی گرتنەکان گۆڕدران. لە ئەوکاتە شوێنی جووڵاندنی فڕۆکەکان خاڵی بوون. ئێمە نەماندەزانی فڕۆکەکان لە کوێن و کارێکی ئەستەم بوو. یەکمایەتی بە هێنانە خوارەوەی هۆڵۆوە خۆڵەمێشییەکان بوو کە هێنانە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان چەندین کاتژمێری خایاند.

News Code 30546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha