AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٤ ١٦:٠٢

حەسەن ڕۆحانی:

دادگایەکی تایبەت بۆ پێوشوێنگیری دۆسیەی داخرانی فڕۆکەکە پێکدێت

دادگایەکی تایبەت بۆ پێوشوێنگیری دۆسیەی داخرانی فڕۆکەکە پێکدێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە دەسەڵاتی داد ئەبێ دادگایەکی تایبەت بە دادوەرێکی پایەبەرز و دەیان کارناس بۆ دۆسیەی داخرانی فڕۆکەکە پێک بهێنێت، وتی: تەواوی جیهان دەڕواننە ئەو دادگە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ سێشەممە وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی گیان لەدەست دانی ١٧٦ کەسی ناو فڕۆکە ئۆکراینیەکە ڕایگەیاند: من لەو چرکەوە کە ئەگەرم دا داکەوتنی ئەو فڕۆکە ئاسایی نییە، هەوڵی بەرفراوانم دا کە خولی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەکان کورت بێت تا بە وردی بزانین کە ئەو فڕۆکە چۆن داکەوتووە.

ناوبروا زیادی کرد: ئەو کات کە زانیم داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە هۆی هەڵەی مرۆییەوە ڕووی داوە بە بەرپرسان ڕامگەیاند کە هەر دەبێ ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون ببێتەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: هەر لە ئێرەوە بە بنەماڵەی ئازیزی گیان بەخت کردووان و هەموو وڵاتانێک کە لە گەڵ ڕێبەر و بەرپرسەکانی تەلەفۆنی قسەم کرد، سەرەتا بەڵێن دەدەم دەوڵەت بە هەموو دەسەڵاتیەوە پرسەکە شوێنگیری بکات. پرسەکە، پرسێکی زۆر گرینگە و دەسەڵات ئەبێ دادگایەکی تایبەت بە دادوەرێکی پایەبەرز و دەیان کارناس پێک بهێنێت.

ڕۆحانی لە درێژەدا وتی:دۆسیەی داخرانی فڕۆکە موسافیربەریەکەی ئۆکراین دۆسیەیەکی ئاسایی نییە و هەموو جیهان چاویان لە ئەو دادگا دەبێت.

News ID 30525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha