بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت ئەوڕۆ (دووشەممە) لە پریس کۆنفڕانسێکدا، بە ئاماژە بە داخ و کەسەری داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی دوابەدوای داخ و خەمی لە دەست دانی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی، وتی: بە داخەوە ئێمە دوای سێ رۆژ ئاگادار بووین کە ئەو فرۆکەیە بە ئاگر پەدافەندی خۆمان داخراوە و ئەوە ژانی ڕووداوەکە دوو هێندە دەکات.
ناوبراو بیری هێنایەوە کە سەرەڕای ئازەیەتباری بۆ دەستدانی هاووڵاتیانی بەرز و خۆشەویستمان لەو ڕووداوە، نیگەرانییەکی زۆر دایگرتووین؛ کەڵکەڵەی ئەوەی کە چ بکەین کە چیتر ئەو هەڵە گەورەیە ڕوو نەدات و چۆن دەتوانین ئەو خەسارە گەورەی لە متمانەی گشتیی خەڵکی و سەرچاوەی میدیایی و ڕاگەیاندنی وڵات دراوە، قەرەبوو بکەینەوە.
ڕەبیعی بە داکۆکی لەوەی کە "دەوڵەت لەوبارەیەوە درۆی بە خەڵکی نەوتووە"، ڕایگەیاند: ئەوی من شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو وتم، بە پێی ئاگاداری لە شەڕی دەروونی بەربڵاوی ئەمریکا لە دژی ئێران و پشتئەستوور بەو زانیارانە بوو کە ڕادەستی گشتییەتی دەوڵەت کرابوو. بەڵام بەیانی رۆژی هەینی ئەنجامی توێژینەوەی کۆتایی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لێکدرایەوە و بە سەرۆک کۆمار ڕاگەیێندرا.
دەوڵەت زیادی کرد: ڕۆحانی هەر کە هەواڵەکەی بیست، فەرمانی دانیشتنی بە پەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دا و ئەنجامی ئەو دانیشتنە دەرکرانی ڕاگەیێندراوی ئەرکانی گشتیی چەکداری و بەیاننامەی سەرۆک کۆماری بوو.
Your Comment