داخرانی فڕۆکە ئۆکرانیەکە هەڵە بووە/ وردەکاری داکەوتنی فڕۆکە لە تاران

ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران سەبارەت بە هۆکاری داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکراین لە ئاسمانی تاران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێراندا هاتووە؛ دوای داکەوتنی فڕۆکەی بۆئینگی ۷۳۷ هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە ۱۸ی بەفرانبار و لە گەرمەی مووشەک بارانی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، هەستاوین بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکدانەوەی بابەتەکە بە ئامادەبوونی کارناسانی تەکنیکی وئۆپراسیۆنی، کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان بڵاو دەبێتەوە.

ڕاشگەیێندراوە کە دوای هەڕەشەی سەرۆک کۆمار و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکای جەنایەتکار سەبارەت بە کردنە ئامانجی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و زیادبوونەوەی جووڵەی ئاسمانی بێ وێنە لە ناوچەکە، هێزی چەکداری ئێران بۆ وڵامدانەوەی هەموو هەڕەشەیەک  کەوتە حاڵەتی ئامادە باشیدا.  

لە کاتژمێرەکانی دوای ئەو هێرشە مووشەکیەی ئێراندا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی تیرۆریستی ئەمریکا لە دەوروبەری وڵات زۆر هاتوچووی چڕیان بووە و هەندێ هەواڵمان پێگەیشت لەوەی کە ڕەنگە بڕێ لە ناوەندە ستراتێژیەکەکانی وڵات تەرکیزایان کرابێتە سەر و هەندێ جووڵەی ئاسمانییش لە ڕادارەکاندا بینرا کە بووە هۆی هەستیاریی زیاتری کۆمەڵەی پەدافەندی ئاسمانیی ئێران.

 لە دۆخێکی وا هەستیار و قەیراناویدا، گەشتی ژمارە ۷۵۲ی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی هەستایەوە و لە کاتی هەڵسووڕاندا ، تەواو نزیک بوو لە ناوەندێکی هەستیاری سەربازیی سوپای پاسداران و بەرزایی و شێوازی هەستانەوەکەی وەک هێرشبەر دەردەکەوێت کە لەم دۆخەدا و بە گوێرەی هەڵەیەکی مرۆڤی و بە بێ ئەنقەست، ئەو فڕۆکە دەپێکرێت.

بە داخەوە ئەو هەڵە بووە هۆی شەهید بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیز و گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وێڕای سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی داخداری گیان بەخت کردووەکان داوای لێبوردن دەکات بۆ ئەو هەڵە مرۆڤیە کە ڕوویداوە.

بێ گومان بە زووترین کات لەم ڕوویداوەدا هەڵەی کردبوو دەدرێتە دادگەی هێزە چەکدارەکان و ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەری ڕچاو دەکرێت.

News Code 30431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =