بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەرییە نێونەتەوەییەکانی ڕاکردنی ناو هۆڵی کاپی فەجر لە بەشی پیاوان، رۆژی ڕابردوو (هەینی) بە ناساندنی یانە براوەکان لە تاران کۆتایی پێهات و لەمناوە میدیای زێڕی ڕاکردنی مەودای ٦٠ مەتری بە میلاد سەیار ڕاکەری کوردستانی بۆ پێوانی ئەو مەودایە لە ماوەی ۸.۰۴ چرکەدا بەخشرا.
شایانی باسە، ڕکابەرییە نێونەتەوەییەکانی ڕاکردنی ناو هۆڵی کاپی فەجر بۆ دروشمی بەرزڕاگرینی یادی سپەهبۆد شەهید حاج قاسم سولەیمانی بە بەشداری ٢٨٣ وەرزشوانی پیاو و ژنی ئێرانی، ئەرمەنستانی، ئەفغانسی، قرقیزستانی لە یاریگەی ئافتابی تاران بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا یانەی پۆلیمێری کەنداوی فارس بە ١٠٥ پوەن، ئەترەکی خوراسانی باکووری بە ٩٢ پوەن و سپاهانی ئیسفەهان بە ٨٦ پوەن بە نۆرە پلەی یەک تا سێی ئەو ڕکابەریانەیان مسۆگەر کرد.
Your Comment