ئەمریکا دەستدرێژی بکات ئەمجارە وڵامی کوشندەتری دەدینەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: هەر جۆەو توندئاژۆییەکی نوێی ئەمریکا وڵامێکی توندتری بەدواوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دوای ئۆپراسیۆنی بەهێزی شەوی ڕابردووی هێزەکانی هەوافەزای سوپای پاسداران، بە بەرپرسانی گەمژەی ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکای ڕاگەیاند: ئۆپراسیۆنی بەهێزی شەوی ڕابردوو تەنیا نیشاندەری گۆشەیەک لە توانایی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە وەڵامی هەوڵی تیرۆریستی ڕژێمی ئەمریکا بۆ شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانیە و هەر جۆرە توندئاژۆییەکی نوێی ئەمریکا لە گەڵ وڵامێکی قایمتر، کوشندەتر و بەربڵاوتر بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە تا بەرپرسانی ئاژاوەگێڕی ئەمریکا بە ناسینی توانای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی بەربڵاو لە جوگرافیای جیهان، بڕیارێکی ژیرانە بدات و هەرچی خێراتر هێزەکانی سوپای تیرۆریستی خۆی لە ناوچەکە بباتە دەرەوە.

News Code 30369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =