بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەشناڵ ئینترێست لە لێکدانەوەیەکدا نووسی: ترامپ دەبێ نیگەرانی ئەرتەشی ئێران بێت.لەم شەڕەدا بێ گومان تاران بە هۆی قووڵایی ستراتێژیک و توانایی سەربازی دەستی باڵای هەیە.
لەو وتارەدا هاتووە:ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین قووڵایی ستراتێژیک و هێزی سەربازی باڵای هەیە، هەر بۆیە ئەمریکا دەبێ نیگەرانی هێزی سەربازی ئێران بێت.
ئاماژەش دراوە کە ئێران و هاوپەیمانەکانی ئێستا دەتوانن ئامانجە ستراتێژیکە گرینگەکانی دوژمنەکانی خۆی لە سەرانسەری ناوچەکە بە هێرشی سەخت و ئیفلیجکەر بە جیهازاتی ورد و زیرەک بگرنە ئامانج.ئەمەش بە هۆی سێ هۆکارەوەیە، چەکە بەڕۆژەکانی ئێران، بەربڵاویی ناوچەیی ئێران و نەبوونی قووڵایی ستراتژیکی دوژمنەکانی ئێران.
ئەوەشی تێدا هاتووە کە ئێران سەرەڕای بوونی گەمارۆکان، هێزی سەربازی پێشەنگ، بودجەی سەربازی کەم و نەبوونی چەکی ناڤۆکی، دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکە زیاتر کردووە و لە ڕێگای باشترکردن و پێشخستنی بواری مووشەکی لە جۆری کرووز و باڵستیک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، تایبەتمەندی هێرشبەرانەی وەدەست هێناوە.
بۆچوونی ئێوە