شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە دادگە نێودەوڵەتییەکان شوێن دەگرین

وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتی: لە پاڵ وەزارەتی دەرەوە جەنایەتی شەهید کردنی شەهید سولەیمانی شوێن دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وتی: هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لە شەهيد کردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان، لە باری مادییەوە هەوڵێکی تیرۆریستی و نموونەی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتییە.
ناوبراو زیادی کرد : ئەو هەوڵە نامرۆڤانە دژی مافی مرۆڤ و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. شەهید سولەیمانی وەکوو بەرپرسێکی باڵا میوانی فەرمی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق بوو کە دەوڵەتێکی بیانی کە لە ئەو وڵاتە بە شێوەی نایاسایی جێگیرە، ئەو جەنایەتە ئەنجام دەدات.
وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتیشی: بە ئەمریکییەکان ڕادەگەیێنین کە نابێت دڵ بە بێدەنگی کۆمەڵگەی مافی مرۆڤ و پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و مافی نێودەوڵەتی خۆش بکات. وەکوو دەسەڵاتی داد ئەو جەنایەتە لە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شوێن دەگرین.

News Code 30229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =