هێرشی مووشەکی بۆ سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا وەدرۆ خرایەوە

هەواڵی هێرشی مووشەکی دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیکی بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا کە دەوترا لانی کەم شەش شەهید و سێ برینداری لێکەوتەوە، وەدرۆ خرایەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی سەربازی عێراق ڕایگەیاندبوو کە هێرشی مووشەکی دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ۹ کەس.
 بە وتەی بەرپرسەکەی ئەرتەش دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە حەشدی شەعبی لەو هێرشەدا سووتاوە کە سەش کەسی تێدا بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی حێراق ڕوودانی ئەم هێرشە مووشەکیەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی هێرشی لەو چەشنە ڕووی نەداوە.

News Code 30227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =